چەند جار یەک وشە بەرزی و گەورەییەکەی باشتر و زیاتر بووە لە کۆشکی پاشاکان!
چەند جار یەک وشە ئاگری فیتنەیەکی گەورەی کوژاندۆتەوە!
چەند جار یەک وشە دڵێکی برینداری ساڕێژکردووە!
چەند جار یەک وشە ئاڕاستەی ژیانی کەسێکی گۆڕیوە بۆ ناوازەیی!
چەند جار یەک وشە دڵی کەسێکی شکاوی چاک کردۆتەوە!
چەند جار یەک وشە بڵێسەیەکی گەورەی لە ورەی کەسێک دروست کردووە!
چەند جار یەک وشە کەسێکی خەوتووی خەبەرکردۆتەوە!
چەند جار یەک وشە بوڕکانی هاندانی لە کەسێک تەقاندۆتەوە!
چەند جار یەک وشە جوانترین پەیوەندی درێژخایەنی دروست کردووە!
چەند جار یەک وشە هیوای لە دڵی کەسێک بوژاندۆتەوە!
چەند جار یەک وشە بۆتە کانیاوی ئاسودەیی بۆ کەسێک!
چەند جار یەک وشە ئازارێکی گەورەی لە دڵی کەسێک لابردووە!
چەند جار یەک وشە بۆتە سەرچاوەیەکی وزە بەخش بۆ دەیان ساڵ!
چەند جار یەک وشە گۆڕەپانێکی گەورەی زانستی بۆ کەسێک کردۆتەوە!
چەند جار یەک وشە بۆتە کلیلی تێگەیشتن لە باسی زۆر گەورە و گرنگ لە ژیان!
چەند جار یەک وشە بۆتە ئاوابوونی خۆری تەڵەکەبازەکان!
چەند جار یەک وشە زۆر باشتر بووە لە سامانی هەموو دونیا!
چەند جار یەک وشە ڕۆشنایی بەخشیوە بە چاوەکان، دڵەکانی ڕووناک کردۆتەوە!
چەند جار یەک وشە دەسەڵاتی زۆردارەکانی هێناوەتە لەرزین!
زۆر بە وردی بیر لە وشەکان بکەوە، با وشەکانی تۆش ماڵێک، دڵێک، ئاوەدان بکاتەوە، هەستێکی بریندار ساڕێژ بکات!
سوپاسگوزاری بێ کۆتا بۆ ئەو زاتەی کە توانای دەربڕینی وشەی تیاچاندین، ئەوە چ داهێنانێکی بێ وێنەبوو هێزی دەربڕینی وشەمان پێبەخشرا!
ئەو وشە چەند جوان و ناوازە بوو کە یەکەم جار لە دەمی دایکمان بیستمان!

Comments
Post a Comment