زۆر کەس لە نامۆبوونی ناو کۆمەڵگەکەی دەترسێ، حیسابی زۆری بۆ دەکات، لە زۆرێک لە بنەما ڕەسەنەکان دوور دەکەوێتەوە، خۆی دەگونجێنێ، بۆ ئەوەی قبوڵکراو بێ، بە ڕووخسارێکی گەرم و گوڕ پێشوازی لێبکەن، بێ ئاگا لەوەی ئەو نامۆبوونە چ وەهمێکی بێ بایەخە و پڕە لە نزمی و بچوک بوونەوە!
هیچ نامۆبونێک ئەوەندە سەخت نیە کە دوور دەکەویەوە لەو فیتڕەت و بنەڕەتەی کە لەسەری دروست بووی، وەکو ئەوە وایە زۆر ئاشنای بە دەورووبەرت و لێیان نزیک کەوتیتیەوە، بەڵام لە خۆت دوورکەوتیەوە و نامۆی بەرامبەر خۆت، هیچ ماڵ و سامان و ناوبانگییەک ناتوانێ ئەو نامۆبوونە بسڕێتەوە، ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە!
دەیەها ساڵ و تەواوی تەمەنیشت سەرف بکەی، هیچ بیرکردنەوە و کارێک ناتوانن ئەو نامۆبوونەت لەسەر لاببەن، تەنها یەک رێگا چارە هەیە، دەبێ بگەڕێیەوە ئەو بنەچەی لەسەری دروستکراوی!
ئەو نامۆبوونە چەند چێژبەخشە کە لە لوتکەی دڵنیاییدای، لەسەر شەپۆڵی ڕۆشنایی دەچیتە پێشەوە، هەرچەندە هەنگاوی بچوک دەنێی، بەبەرچاوی خۆت ئەو چۆل بوونەی دەورووبەرت هێز و پاکی و جوانین بۆت، سەنگایین، بەرزین، پڕن لە شانازی!
درک کردن بەو نهێنیانەی ژیان، پەروەردەبوون لەسەر ئەو بەهایانە، گەنجینە و دەوڵەمەندییەکی بێ کۆتایە، زۆرانێک تەنانەت ناتوانن خەونیشی پێوە ببینن!

Comments
Post a Comment