Skip to main content

Posts

ئەی گوڵە گەنمی وشکەوەبوو!

ئەی گوڵە گەنمی وشکەوەبوو، بخەوە تا جوتیارە بە وەفاکە دێت، سەردانت دەکات، تۆ دەبیە میوانی ئەو، ئەویش دەبێتە میوانی تۆ. ئەی گوڵە گەنمی وشکەوەبوو، سەرت کزبکە با دەم و چاوی زۆردارەکان نەبینی، ئەوانیش نزیک نەبنەوە لێت، دەست نەدەن لە بەرهەمی یەک ساڵەت. ئەی گوڵە گەنمی وشکەوەبوو، ئارامبگرە هێشتا زیاتر، زۆر زیاتر پشوو بدە، گومانت نەبێ تینی تیشکی خۆر ناتوستێنێ. ئەی گوڵە گەنمی وشکەوەبوو، بمێنەوە لە شوێنی خۆت، سروشت جوانتر بکە، ژینگەی ئەو ناوچەیە بکە بە هیوا، قات و قوڕی بخنکێنە. ئەی گوڵە گەنمی وشکەوەبوو، بە با و بۆڕان نەکەویە خوارەوە، لەسەر بنجی خۆت بمێنەوە تا ئەو کاتەی خاوەنەکەت سەردانت دەکات، لەگەڵ خۆی دەتباتەوە ماڵی خۆی. ئەی گوڵە گەنمی وشکەوەبوو، هەموو ڕۆژێک سڵاوت لێدەکەم، کە بە ڕوویەکی خۆش بەسەر ڕێگاکان زەنگی موژدە و هیوا بەبێ دەنگی دەچرپێنی بۆ نوستوو و بێ ئاگاکان. ئەی گوڵە گەنمی وشکەوەبوو، هیوای برسیەکان، با چاوبرسی و چاوچنۆکەکان ڕووی بەخشندەیی تۆ نەبینن، سکی منداڵە برسیەکان تێر بکە، چاوەکانیان گەش بکەوە بە ڕووخسارە جوانەکەت. ئەی گوڵە گەنمی وشکەوەبوو، تۆ چ تاسانێکی بۆ بەخشندەکان، کاتێک یەک دە...
Recent posts

ئەگەر تۆش کەسێکی نوێژخوێنی، بە ورد و درشتی نوێژەکانت دابڕۆوە!

(رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلَاةِ وَمِن ذُرِّيَّتِي) په‌روه‌ردگارا، خۆم و نه‌وه‌کانم بگێڕه له‌و که‌سانه‌ی که ئه‌نجامده‌ری نوێژ بین به‌چاکی.  سورة إبراهيم (٤٠) ئەگەر پلە و پایەت هەرچەندە بەرزە، ئەگەر تەمەنت هەرچەندە گەورەیە، ئەگەر زانستەکەت هەرچەندە فراوانە، ئەوا مەترسی ئەوەت لەسەرە واز لە نوێژەکانت بێنی، ئەگەر هەرچەندە لە پەروەردەکردنی منداڵەکەت هەموو ڕێ و شوێنێکت گرتۆتە بەر لە پەیڕەوکردنی باشترین ڕێگاکان، منداڵەکەت مەترسی ئەوەی لەسەرە واز لە نوێژکردن بهێنی. ئەوە پێغەمبەر ئیبراهیمە (عليه صلاة والسلام) کە گەیشتۆتە پلەی (خلیل) کە پلەیەکی زۆر بەرزی خۆشەویستیە لای خوای گەورە، تەمەنی بۆتە نزیکەی سەد ساڵ، ترسی ئەوەی هەیە واز لە نوێژەکانی بێنی، هەرچەندە لە پەروەردەکردنی منداڵ هاو وێنەی زۆر دەگمەن بووە، هێشتا ترسی ئەوەی هەبووە منداڵەکانی واز لە نوێژ بهێنن. ئەگەر تۆش یەکێکی لەوانەی ترسی لەدەستدانی نوێژەکانت هەیە بۆ خۆت و منداڵەکەت، بە دوعا و پاڕانەوەکانت هاواری ئاسمان دەکەیت، داوای بەردەوامی دەکەی، بزانە شوێن پێی پێغەمبەران کەوتووی، پێیەکانت خستۆتە شوێن پێی ئەوان، بزانە گەیشتووی بەوەی دە...

بە پلە یەک بریتی بووە لە ڕاستکردنەوەی بیروباوەڕی خەڵکی

بنەمای بنچینەیی بانگەوازی هەموو پێغەمبەران بریتی نەبووە لە دابین کردنی ژیانێکی پڕ لە خۆشگوزەرانی و پێشکەوتن و شارستانی، کە هەموو تاکێک خاوەن کار و پیشەی خۆی بێت، ماڵ و سامان و خانوو و سەیارەی هەبێ، کە دونیای ئەمڕۆ هات و هاواری بۆ دەکات، میدیا و بەناو ناوەندە پەروەردەییەکان پارەی زۆر زەبەلاحی بۆ سەرف دەکەن، بەڵکو بە پلە یەک بریتی بووە لە ڕاستکردنەوەی بیروباوەڕی خەڵکی لە باوەڕە بەتاڵ و چەوتەکان، بانگ کردنیان بۆ ئەو تەوحیدەی کە بانگەوازی بۆ کراوە لە قورئان، دواتر هیدایەتێک بووە بۆ نەفس و بواری کۆمەڵایەتی و ئابوری و خوڕەوشت! ئەو شارەی پڕە لە باڵەخانەی بەرز، زۆرترین هەلی کار و خۆشگوزەرانی تێدایە، دونیایەک لە کارگەی ئاست بەرزی تێدایە و خاوەن ئابووریەکی بەهێزە، تەکنەلۆژیاکەی تووشی تاسانت دەکات، بەڵام تەوحیدی لەگەڵ نیە، بە دڵنیاییەوە ئەوە شارێکی وێرانبووە و خامۆش و شکستخواردووە، کۆتاییەکەی لەناوچوونە؛ هەموو گۆڕانکارییەک دەبێ لەسەر بنەمای بیروباوەڕێکی دروست هەنگاو بنرێ کە بناغەکەی تەوحیدە، ئەگەرنا ئەو شارە ژێرخانەکەی بە زەلیلی و ژێردەستەیی ڕەنگڕێژ کراوە، هەرگیز ناتوانێ ڕۆڵی سەرکردایەتی و هێز و ...

پەتێکی ڕزیو بویت هەزارەها جار گرێم دایتەوە!

دەگێڕنەوە ژن و مێردێك لە یەکتر جیا دەبنەوە، پیاوەکە کەسێکی دەشتەکی و ئافرەتەکە لە خێزانێکی خانەدانە، دوای جیابونەوە پیاوەکە بەردەوام و بەردەوام بوختانی پێ دەکات قسەی ناشرین و جنێو و هەزارەها شت، ئافرەتەکە لەبەر ئەوەی سەنگینە خۆی بەئاستی نازانێت هیچ وەڵامێکی بۆی هەبێت، کۆتا جار لە وەڵامی هەموو قسەکانیدا ئافرەتەکە دەڵێت: «پەتێکی ڕزیو بویت هەزارەها جار گرێم دایتەوە» ـــــــ زۆر جار بە یەک ڕستە دەتوانی نەیارەکانت کە بە ناهەق قسەت پێدەڵێن، قسەت لەسەر دەکەن، بە زیندوێتی هەڵیانواسی، بێدەنگیان بکەی، چاویان کوێر بکەی، لە داخ و حەسرەتدا خۆیان بخۆنەوە، خۆیان حەز بە لەناوچوونی خۆیان بکەن! داوای ڕێنموویی زیاتر بکە کە هێزی وشەت پێببەخشرێ، چەکێکی چەند ناوازەیە، کاتێک بەکاری دەهێنی لە کات و سات و شوێنی خۆی، ئێش بۆ ناهەقەکان زیاد دەکات، برینەکانیان نوێ دەکاتەوە، تۆش بۆ هەمیشە شیفا بۆ هەست و برینەکانی دڵت دەگەڕێتەوە!

پەنا ببە بەر هێزێک کە ئەو دەبێ سەنتەر بێ لە هەموو دونیا

(هُوَ الَّذِي أَنزَلَ السَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ الْمُؤْمِنِينَ لِيَزْدَادُوا إِيمَانًا مَّعَ إِيمَانِهِمْ  وَلِلَّهِ جُنُودُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ  وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا)  هه‌ر ئه‌و خوایه خۆی ئارامی و هێمنی دابه‌زاندۆته سه‌ر دڵی ئیمانداران، بۆ ئه‌وه‌ی که ‌ئیمانیان دامه‌زراوترو پته‌وتر بکات، سه‌ره‌ڕای ئیمانداری و خواناسیان ئیمانیان زیاد ببێت، بێگومان هه‌رچی سه‌ربازانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌یه هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نیانه‌، هه‌میشه و به‌رده‌وام خوای گه‌وره‌زانایه به‌هه‌موو شتێک و دانایه له‌هه‌موو کارێکدا. سورە الفتح (٤) ئارامی و هێمنی سەربازی خوای گەورەیە، دادەبەزێنتە ناو دڵی ئەو کەسەی کە خۆی دەیەوێ و جێگیری دەکات و دەمینێتەوە تا ئەو کاتەی خۆی دەیەوێ. ئارامی و ئاسایشی دەروونی ڕاستەقینە لەلایەن خواوە دێت و هەر تەنها ئەو خاوەنیەتی، بە ڕێگا تاریکەکانی شەیتان و وەهمی ئینسانەکان هەرگیز نایەتە دی و جێگیر نابێ، پەنا ببە بەر هێزێک کە ئەو دەبێ سەنتەر بێ لە هەموو دونیا، تەنها ناوی ئەو بەرز بکرێتەوە و باسبکرێ، ئەوەش جێگای سەرسوڕمان نیە، هێمنی دەبێ لەلایەن کەسێکەوە بێت کە خۆ...

تۆش وەک بەفر سارد دەبیەوە بۆ ئەو شتانەی ڕۆژانێک بۆیان دەسوتای!

چ بارودۆخێکی سەختە کاتێک ئەو خەونانەی بۆی هەوڵ دەدەی، کۆششی بۆ دەکەی، هەموو هێز و وزەی خۆت تیا بەکاردەهێنی، بە شەو و ڕۆژ، بە سەرما و گەرما، بە نەخۆشی و لەشساغی، لە کۆتاییدا هیچی بنچە گیایەکی لێ شین نابێ، گەڵایەکی سەوزی لێ زیاد نابێ، هێندەی باڵە مێشولەیەک بۆت نابن بە سێبەر، چەند هەست بە تەنیایی و نامۆبوون دەکەی، لەو ژاوە ژاوە و قەرەباڵغییەی ژیان هەست دەکەی بەتەنیا ماویەوە، کەس ئاگای لە حاڵت نیە، دوژمنەکانت لە ڕووتدا وەستاون، هیچ پاسەوانێکی دڵسۆز بە دەورتەوە نەماوە! چەند چاوەڕوان نەکراوە کاتێک هەموو هاوکێشەکان دەگۆڕێن، تۆش وەک بەفر سارد دەبیەوە بۆ ئەو شتانەی ڕۆژانێک بۆیان دەسوتای! لەو بارودۆخە ناخۆشە، کاتێک هەموو شتێک دەگاتە ئەوپەڕی خراپی، ڕاوەستاویت زۆر لاواز دەبێ، چیڕی و گیڕیت نامینێ، دەرگاکان هەمووی بەڕووتدا دادەخرێن، هیچ تروسکاییەک بەدی ناکەی، چەند ئارامی هێنە، هێمنی بەخشە، کاتێکە لە باخچەی ژیانت، دەست دەکەی بە کۆکردنەوەی چیلکەی ئومێد، داری هیوا دەچێنی، مەشخەڵی هیوای ڕزگاربوون لە دڵتدا دادەگیرسێ!

لە جیهانی ڕووکەشگەرایی تۆزێک دوور بکەوە!

هەندێک کەس زۆر بەرز و سەرنجڕاکێش دیارن، سام و هەیبەت و جوانیان لێ دەدرەوشێتەوە، زۆر شۆخ و جیاواز دەردەکەون، لە کەسایەتیە زۆر ناوازەکان حیساب کراون، بەڵام هەرگیز پیتێکیان نەنوسیووە، دارەکیان نەخستۆتە سەر بەردێک، جەستەیان گەرمی و ساردی نەدیوە، لەبەر گەرمای هاوین ئارەقیان نەڕشتووە، لەبەر سەرمای زستان هیچ کاتەک نەلەرزیون، ڕۆژە سەختەکانیان نەبینیوە نیگەران بووبن، نەچوونەتە ناو بارودۆخە پڕ لە ترسەکان بلەرزن، کەسانی بێ ئەزموون و ناسک و تازە سەوزبوون، هەرگیز لەسەر جێگە دڕاوێک دانەنیشتوون، هەرگیز بەرگەی با و شەپۆڵە بەهێزەکان ناگرن، لە ژێر سێبەرێکی فێنک نەبێ ناتوانن بخەون، پشوو بدەن! ئەی ڕێنموویی کراو سەرسامیەکانت بوەستێنە، لە جیهانی ڕووکەشگەرایی تۆزێک دوور بکەوە!