(هُوَ الَّذِي أَنزَلَ السَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ الْمُؤْمِنِينَ لِيَزْدَادُوا إِيمَانًا مَّعَ إِيمَانِهِمْ وَلِلَّهِ جُنُودُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا)
هه‌ر ئه‌و خوایه خۆی ئارامی و هێمنی دابه‌زاندۆته سه‌ر دڵی ئیمانداران، بۆ ئه‌وه‌ی که ئیمانیان دامه‌زراوترو پته‌وتر بکات، سه‌ره‌ڕای ئیمانداری و خواناسیان ئیمانیان زیاد ببێت، بێگومان هه‌رچی سه‌ربازانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌یه هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نیانه، هه‌میشه و به‌رده‌وام خوای گه‌وره‌زانایه به‌هه‌موو شتێک و دانایه له‌هه‌موو کارێک‌دا.
سورە الفتح (٤)
ئارامی و هێمنی سەربازی خوای گەورەیە، دادەبەزێنتە ناو دڵی ئەو کەسەی کە خۆی دەیەوێ و جێگیری دەکات و دەمینێتەوە تا ئەو کاتەی خۆی دەیەوێ. ئارامی و ئاسایشی دەروونی ڕاستەقینە لەلایەن خواوە دێت و هەر تەنها ئەو خاوەنیەتی، بە ڕێگا تاریکەکانی شەیتان و وەهمی ئینسانەکان هەرگیز نایەتە دی و جێگیر نابێ، پەنا ببە بەر هێزێک کە ئەو دەبێ سەنتەر بێ لە هەموو دونیا، تەنها ناوی ئەو بەرز بکرێتەوە و باس‌بکرێ، ئەوەش جێگای سەرسوڕمان نیە، هێمنی دەبێ لەلایەن کەسێکەوە بێت کە خۆی دڵەکەی دروست کردووە و ڕزق و ڕۆزی پێدەدات و کاروبارەکانی بۆ هەڵدەسوڕێنێ.
ئەی ئەسڵ زادە و دەروون پاک، پێداگربە لەسەر جێگیری و بەردەوامیت لەسەر ئەو ڕێگایە، دڵت بکە نیشتیمانێکی پاک ڕێگە بە هیچ جۆرە پوچیەک مەدە بێتە ناوی، بە ملکەچیەکی زۆرەوە، بە پاکی و بەرزیەوە ستایشی بکە تا ئەو کاتەی دەرگاکانت بۆ دەکاتەوە و بۆ هەمیشە ئاسوودەت دەکات.

Comments
Post a Comment