هەندێک کەس زۆر بەرز و سەرنجڕاکێش دیارن، سام و هەیبەت و جوانیان لێ دەدرەوشێتەوە، زۆر شۆخ و جیاواز دەردەکەون، لە کەسایەتیە زۆر ناوازەکان حیساب کراون، بەڵام هەرگیز پیتێکیان نەنوسیووە، دارەکیان نەخستۆتە سەر بەردێک، جەستەیان گەرمی و ساردی نەدیوە، لەبەر گەرمای هاوین ئارەقیان نەڕشتووە، لەبەر سەرمای زستان هیچ کاتەک نەلەرزیون، ڕۆژە سەختەکانیان نەبینیوە نیگەران بووبن، نەچوونەتە ناو بارودۆخە پڕ لە ترسەکان بلەرزن، کەسانی بێ ئەزموون و ناسک و تازە سەوزبوون، هەرگیز لەسەر جێگە دڕاوێک دانەنیشتوون، هەرگیز بەرگەی با و شەپۆڵە بەهێزەکان ناگرن، لە ژێر سێبەرێکی فێنک نەبێ ناتوانن بخەون، پشوو بدەن!
ئەی ڕێنموویی کراو سەرسامیەکانت بوەستێنە، لە جیهانی ڕووکەشگەرایی تۆزێک دوور بکەوە!

Comments
Post a Comment