«حَدَّثَنَا مُوسَى بْنُ إِسْمَاعِيل أَبُو سَلَمَةَ، ثَنَا أَبُو هِلَالٍ، ثَنَا قَتَادَةُ، قَالَ: قَالتْ بَنُو إِسْرَائِيلَ: يَا ربُّ أَنْتَ فِي السَّمَاءِ، وَنَحْنُ فِي الأَرْضِ، فَكَيْفَ لَنَا أَنْ نَعْرِفَ رِضَاكَ وَغَضَبَكَ؟ قَالَ: «إِذَا رَضِيتُ عَنْكُمُ؛ اسْتَعْمَلْتُ عَلَيْكُمْ خِيَارَكُمْ، وَإِذَا غَضِبْتُ عَلَيْكُمُ؛ اسْتَعْمَلْتُ عَلَيْكُمْ شِرَارَكُمْ»
واتە: ئیمام قەتادە فەرمووی: بەنی ئیسرائیل وتیان: ئەی خوایە تۆ لە ئاسمان و ئێمەش لە زەوی، چۆن ڕازیبوون و توڕەبونت بزانین؟ الله فەرمووی: ئەگەر لێتان ڕازی بووم باشترینتان دەکەم بە دەسەڵاتدار، وە ئەگەر توڕەبووم لێتان خراپترینتان دەکەم بە دەسەڵاتدار.
الدارمي في النقض والرد علی الجهمية
———
هاوکێشەی باشی و خراپی دەسەڵات لەسەر ئەو ڕێڕەوە دەڕوات، لەو دونیایە هەموو شتێک بەستراوەتەوە بە ڕازیبوون و توڕەبوونی خوای گەورە؛ بەڵام کاتێک بە پێوەرە ماددیەکان هەڵسەنگاندن و شیکردنەوە دەکرێت ناتوانی بگەیە ڕەگی هۆکار و چارەسەرە ڕاستەقینەکان؛ کاریگەری میدیا و فشاری مەدەنی و ڕۆلی پارتە سیاسیە ڕکابەرەکان ناوی زۆر گەورەن و زۆرترین کات دەبیسترێن و خەڵکی پێوە سەرقاڵ دەکرێن، بەڵام زۆر ئەزموونکراوە، ئەوانە هەر هەموویان هەوڵێکی شکستخواردوون بێ چاکبوونی خەڵک، زۆر ماندووکەر و سەرئێشەیەکی زۆرن، قسەی زۆر بێتامن، لە ڕاستیدا چاکبوونی خەڵک هۆکاری یەکلایی کەرەوەی باشبوونی دەسەڵات و چەسپاندنی دادپەروەری و هاتنی خۆشگوزەرانیە.
چەندەها ساڵ تێپەڕی، خوێنێکی زۆر ڕژا، فرمێسکی زۆر بە چاوەکان هاتنە خوارەوە، دەرەنجامێکی وای خستە بەردەمی واقیع، زۆر ناخۆش و تاڵ، نائومێدکەر، دەرەنجامیش زۆربەی خۆی لێ دزیەوە، لە بەرپرسیارێتیەکە ڕایکرد، شکست کەس نەبووە خاوەنی!
ئەی دڵی نەخەوتوو و ڕێنمووییکراو بیرتخراوەتەوە، سەرەداوی تێگەیشتن لە چارەسەری هەموو ناخۆشیەکان ئەوەیە کە ئەگەر خوا لێت ڕازی بوو باشترینت بۆ دەکات بە دەسەڵاتدار، وە ئەگەر لێشت توڕە بێت خراپترینت بۆ دەکات بە دەسەڵاتدار؛ ئەی بیر و هۆشی زیندوو، لە پاش ئەو تێگەیشتنە داوای دڵنیایی زیاتری چی دەکەی؟! زیاتر لەوە برینەکانت قووڵتر دەکاتەوە، گرێی زیاتر دەخاتە سەر گرێیە کوێرەکانت، دەرگای ماڵت زیاتر ئاوەڵا دەکات بەڕووی دوژمنەکانت!

Comments
Post a Comment