عن حماد بن أبي سليمان، قال: كان ابن مسعود إذا رأى الربيع بن خيثم قال: مرحبا يا أبا يزيد، ويجلسه إلى جنبه ويقول: لو رآك رسول الله صلى الله عليه وسلم لأحبك.
ابن مسعود (ڕەزای خوای لێبێ) ئەگەر الربيع بن خيثم ببینیبا دەیفەرموو: بەخێربێی ئەی باوکی یەزید، لە تەنیشتی خۆی دایدەنا و دەیفەرموو: ئەگەر پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) تۆی ببینیبا خۆشی دەویستی.
حلية الأولياء وطبقات الأصفياء
چ هەستێکە سەحابەیەکی وەکو ابن مسعود هەرجارەک بتبینێ و پێت بڵێ: «ئەگەر پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) تۆی ببینیبا خۆشی دەویستی»، هەستێكە تەنانەت خەیاڵ کردنیشی زۆر زەحمەتە. بێگومان ئەو پیاهەڵدان و وەسفەیە شایستە بووە بەو کەسە، بە دڵنیاییەوە دیارە بیرو باوەڕ و خوڕەوشت و هەڵسوکەوتی جوانی لێ بینیوە، بێ هۆکار وای پێنەوتووە؛ تۆش لە هەوڵەکانت مەوەستە، بگەڕێ بە ناو ژیانی خۆت، ماوە ماوە خراپەیەک بدۆزەوە بیگۆڕە بە باشە، سارد و سڕیەکانت لە عیبادەت بگۆڕە بۆ گەرم و گوڕی چاکە و خۆباشتر کردن، وردە وردە لە بازنە و چوارچێوەی دینداری چاولێکەری وەرە دەرەوە، لەسەر زانست و بەرچاوڕۆشنی و شوێن پێیە ناسراوەکان هەنگاو بهاوێ.
بیربکەوە، دەکرێ لە سەردەمی پێغەمبەر نەژی، بەڵام ئەگەر تۆی ببینیبا خۆشی بویستای.

Comments
Post a Comment