Skip to main content

تاریکایی ئاسۆی ژیانتی داگیرکردووە!


تاقیکردنەوەیەکی چەند قورسە کاتێک دەکەویە بارودۆخێکی وا لە ژیانت هەرگیز چاوەڕوانی نەبووی، ئەو ساتەی کەس بە حاڵت نازانێ تەنها خوای گەورە نەبێ، ڕووناکیەکانی ژیانت هەموو کوژاونەتەوە، تاریکایی ئاسۆی ژیانتی داگیرکردووە، نائومێدی هەموو ڕۆژێک دەیەوێ چەندین جار بتخنکێنێ، پێکەنینەکانی دەورووبەرت چەند لا نامۆ دەبێ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ فشارەکان لەسەرت چەند قورستر دەبن، سەرگەردانیەکانت چەند ئاڵۆز دەبن، حەپەساویت هیچ ڕێگایەک نادۆزێتەوە بۆ وەسف کردن، داماوی و بێتاقەتیت هەموو سنورەکی بەزاندووە، زۆر بە توندی تووشی هەستکوێری بووی؛ لەو کاتەدا تاقیکردنەوەکە چەندان جار سەختتر دەبێ کاتێک گومانی باش نابەی بە خوای گەورە کە ئەو ڕێگای ڕزگاربوونی نیشاندای، ئەو زۆر ئاگای لێت دەبێ، دەتپارێزێ، ئەوەی داوای دەکەی پێت دەبەخشێ!


کاتێکیش اللە هیدایەتت دەدات چەند لە نزیکەوە هەست دەکەی کە اللە بە حاڵت دەزانێ، ئەو ئاگای لێت دەبێ، تەنها بیرکردنەوە لە بەخشندەیی و ڕەحمی خوای گەورە لوتکەی دڵدانەوەکان دەبن بۆت، بۆت گرنگ نیە و ناتەوێ کەس بە حاڵت بزانێ، ناتەوێ کەس بەزەیی پێتدابێتەوە، کەس ئاگای لێت بێت، دەرگای هیوا و ئومێد دەکرێتەوە، هەموو شەوێک لە دەرگای ئومێدی ئەو دەدەی، زۆر بە هیوای ئەوەی دەرگاکە لە ڕۆژدا بەڕووتدا بکرێتەوە، کاتێک هێندە گومانی باش بە خوا دەبەی تاقیکردنەوەکە چەند ئاسان دەبێ، هەموو قورساییەکان زۆر بچوک دەبنەوە، بەو تاقیکردنەوەیە دڵخۆش دەبی و چاوەڕوانی پاداشت دەکەی، کاتێک هێندە گومانی باش بە خوا دەبەی کە هەرگیز وا گومانی باشت بە کەس نەبردووە، هێز و وزەیەکی وات پێدەبەخشرێ تا یەک هەناسەت مابێ، داوا دەکەی، داوای ڕزگاربوون!

Comments

Popular posts from this blog

هێز و کاریگەری كردار دەنگی به‌رزتره‌ له‌ هێز و کاریگەری وشه‌!

گرنگ نییە چەند ئامۆژگاری منداڵەکەت، خوشکەکەت، برایەکەت، قوتابییەکەت دەکەیت، باش بزانە هێندە گرنگ نییە چەندە ئاڕاستەیان دەکەی بە قسەکانت، وا مەزانە شتێکی زۆر جیاواز و تایبەتت کردووە کاتێک زۆر بەسەر سەرییانەوەی، هەڵەکانییان بۆ ڕاست دەکەیەوە، واز لەو شێوازە تەقلیدیە، لاوازە، شکستخواردووە بێنە، تەنها تەڕ زمانی هیچت بۆ سەوز ناکات! لە کۆتاییدا، دڵنیابە تۆزێک، بەڵکو بڕێکی زۆر کەم لە وتەکانت، قسەکانت، ئامۆژگارییەکانت وەردەگرن! لە بەرامبەریشدا زۆرێک لە قسە و هەڵس و کەوتەکان و خوڕەوشتییان لە کردارەکانی تۆ وەردەگرن، کردارەکانت کاریگەری جێدەهێڵن، لە کۆتاییدا لەوانەیە زۆربەی قسەکانت هیچ بەهایەکییان نەمێنێ! زۆر ئاگاداری جوڵەکانت بە، هەستەکانت بە، خوڕەوشتت، ئاگاداری زمانت بە، جوێن و وتەی ناشیرین لە تۆوە فێردەبن، گوفتاری چاک و قسەی شیرینیش بە هەمان شێوە! دەبێ تەواو لەوە بگەی لە واقیعدا تۆ چۆن بی، ئەوانیش بە دوای تۆدا دێن، ئەوان دەبنە ئەو کەسەی کە تۆ هەی لە واقیعی ژیانتدا، نەوەک ئەو وێنە خەیاڵییە، نمونەییەی بە ئامۆژگارییەکانت وێنات کردووە! بە کردار لەبەرچاوی هەمووان وێنەیەکی جوانی پەروەردەی قوتابییەکان...

هێز و کاریگەری وشە!

چەند جار یەک وشە بەرزی و گەورەییەکەی باشتر و زیاتر بووە لە کۆشکی پاشاکان! چەند جار یەک وشە ئاگری فیتنەیەکی گەورەی کوژاندۆتەوە! چەند جار یەک وشە دڵێکی برینداری ساڕێژکردووە! چەند جار یەک وشە ئاڕاستەی ژیانی کەسێکی گۆڕیوە بۆ ناوازەیی! چەند جار یەک وشە دڵی کەسێکی شکاوی چاک کردۆتەوە! چەند جار یەک وشە بڵێسەیەکی گەورەی لە ورەی کەسێک دروست کردووە! چەند جار یەک وشە کەسێکی خەوتووی خەبەرکردۆتەوە! چەند جار یەک وشە بوڕکانی هاندانی لە کەسێک تەقاندۆتەوە! چەند جار یەک وشە جوانترین پەیوەندی درێژخایەنی دروست کردووە! چەند جار یەک وشە هیوای لە دڵی کەسێک بوژاندۆتەوە! چەند جار یەک وشە بۆتە کانیاوی ئاسودەیی بۆ کەسێک! چەند جار یەک وشە ئازارێکی گەورەی لە دڵی کەسێک لابردووە! چەند جار یەک وشە بۆتە سەرچاوەیەکی وزە بەخش بۆ دەیان ساڵ!  چەند جار یەک وشە گۆڕەپانێکی گەورەی زانستی بۆ کەسێک کردۆتەوە! چەند جار یەک وشە بۆتە کلیلی تێگەیشتن لە باسی زۆر گەورە و گرنگ لە ژیان! چەند جار یەک وشە بۆتە ئاوابوونی خۆری تەڵەکەبازەکان! چەند جار یەک وشە زۆر باشتر بووە لە سامانی هەموو دونیا! چەند جار یەک وشە ڕۆشنایی بەخشیوە بە چاوەکا...

زۆرانێک تەنانەت ناتوانن خەونیشی پێوە ببینن!

زۆر کەس لە نامۆبوونی ناو کۆمەڵگەکەی دەترسێ، حیسابی زۆری بۆ دەکات، لە زۆرێک لە بنەما ڕەسەنەکان دوور دەکەوێتەوە، خۆی دەگونجێنێ، بۆ ئەوەی قبوڵکراو بێ، بە ڕووخسارێکی گەرم و گوڕ پێشوازی لێبکەن، بێ ئاگا لەوەی ئەو نامۆبوونە چ وەهمێکی بێ بایەخە و پڕە لە نزمی و بچوک بوونەوە! هیچ نامۆبونێک ئەوەندە سەخت نیە کە دوور دەکەویەوە لەو  فیتڕەت و بنەڕەتەی کە لەسەری دروست بووی، وەکو ئەوە وایە زۆر ئاشنای بە دەورووبەرت و لێیان نزیک کەوتیتیەوە، بەڵام لە خۆت دوورکەوتیەوە و نامۆی بەرامبەر خۆت، هیچ ماڵ و سامان و ناوبانگییەک ناتوانێ ئەو نامۆبوونە بسڕێتەوە، ئەو بۆشاییە پڕبکاتەوە! دەیەها ساڵ و تەواوی تەمەنیشت سەرف بکەی، هیچ بیرکردنەوە و کارێک ناتوانن ئەو نامۆبوونەت لەسەر لاببەن، تەنها یەک رێگا چارە هەیە، دەبێ بگەڕێیەوە ئەو بنەچەی لەسەری دروستکراوی! ئەو نامۆبوونە چەند چێژبەخشە کە لە لوتکەی دڵنیاییدای، لەسەر شەپۆڵی ڕۆشنایی دەچیتە پێشەوە، هەرچەندە هەنگاوی بچوک دەنێی، بەبەرچاوی خۆت ئەو چۆل بوونەی دەورووبەرت هێز و پاکی و جوانین بۆت، سەنگایین، بەرزین، پڕن لە شانازی!  درک کردن بەو نهێنیانەی ژیان، پەروەردەبوون لە...