هەرچەندە هەوڵ بدەن، بسوتێنن، بڕوخێنن، لەناویان ببەن، ئایا وا هەست دەکەن نەمان بە یەکجاری؟! موژدەتان لێبێ ئێوە ئێستا بە ڕاڕەوی مەرگدا گوزەر دەکەن، تارمایی بەدبەختیتان لێ دەبێتە چەندین چیڕۆکی لەبیرنەکراو بۆ دوای خۆتان، ئاگری قودرەتتان تێبەربێ!
ئێوە زۆر بێئاگان، بێ گوناهەکان گیابەستیان دروست کردووە بەدەوری باخەکان، ئەوان حەوسەڵەیان زۆرە، وا مەزانن لەسەر ئاگر دانیشتوون؛ زۆر لەوە دڵنیابن، ئەی کەم زەین و حاڵ نەزانەکان، بێ ئاگا لە حاڵ و ژیانی خۆتان، باش بزانن سەدەها و هەزارەهای تر لە ژێر بەرد و خاکە ڕووتەڵەکان، زەویە بێ گیا و وشەکەوەبووەکان، زیندوون، سەردەردەهێنن، گەشە دەکەن، بەرز دەبنەوە، تۆوی ورە بەرزەکان دەبنە باخ و بێستان، بۆ لەوە تێناگەن کە کوشتنی گوڵەکان هەرگیز بەهار دواناخات!

Comments
Post a Comment