هەندێک کەس وێنەی دەریایەکن لە قسە و نوسین، دوڕ و گەوهەر لە زارییان دێتە دەرەوە، کە دێتە سەر کردەوە و خوڕەوەشت و ئەدەب وێنەی حەوزێکی وشکەوەبوون، بێچارەیەکی فڕێدراوی سەر شەقامەکانن، لە ژینگەی بەختەوەری خاوەن دەستێکی مردوون، لە ساتە سەختەکان هەناسە ساردیت پێدەبەخشن، هەرگیز بۆ جارێکیش ئاواتی دڵئاواییت بۆ ناخوازن، لە فەرهەنگی ژیانیان وشەی ئومێد سڕاوەتەوە!
جوانترین ڕزق لەو دونیایە ئەوەیە دڵسۆزێکت هەبێ، لە ژێر سایەی یەک کەس بیت، ئەوەی دەتەوێ لە پشتی کێویش بێت بۆت دەست بخات!

Comments
Post a Comment