لەو شوێنە قسە مەکە کە گوێت بۆ ناگیرێ، لەو کەسانە دووربکەوە کە تۆ هیچ بایەخێکت نیە لایان، دۆستایەتی ئەو کەسانە مەکە کە گوێ بە هەستەکانت نادەن، متمانە بەو کەسانە مەکە کە سەدان جار تاقیت نەکردوونەتەوە!
نهێنی خۆت بۆ کەس باس مەکە تاوەکو سەدان جار دڵسۆزیت لێنەبینیبێ، بەو کەسە سەرسام مەبە لە بەخشین هەژارە، ئەو کەسەی زۆر حەزی بە تۆڵەیە مەیکە نمونەیەکی جوانی ژیانی خۆت، لەو کەسە نزیک مەکەوە کە کەسایەتی پڕە لە فێڵ و بەرژەوەندخوازی!
لەو کارە بەشداری مەکە کە داوای هاوکاریت لێ نەکراوە، هەوڵی زانینی ئەو ڕووداو و شتانە مەدە کە هیچ بۆ تۆ زیاد ناکەن، قسە لە بابەتێک مەکە کە هیچ پەیوەندی بە تۆوە نیە، واز لەو قسەیە بێنە کە دڵی بەرامبەرت ئازار دەدات، لەو مەجلیسە هەرگیز دامەنیشە ڕێز لە باوەڕ و بەهاکانت ناگرن!
بەو ڕێگایە مەڕۆ، تاوەکو نەزانی شوێن پێیەکان هی کێن!
هەر کاتێکیش دانیان نەنا بە باوەڕ و بەهاکانت، لە کاردانەوەیەکی نەرم و بێدەنگ، تۆش دان مەنێ تەنانەت بە بوونیشیان!

Comments
Post a Comment