چ تام و چێژێکی هەیە ئەو نوسینانەی کە ڕۆڵی چرای ژیانت دەگێڕن!
نووسین و خوێندنەوە ئەو تاریکستانەی دەورووبەر چۆن دەکەن بە چراخان، چ هێزێکی کاریگەرییان هەیە لە نامۆبوون دوورت دەخەنەوە، بە جوانترین و باشترینەکان ئاشنات دەکەنەوە!
لە توندترین و سەخترین کاتەکان، ئەوان هەن، لەبەردەمتن، بەبێ دەنگی، بەجوانی، زۆر بەنەرمی فێرت دەکەن!
چەند ساتێک بیربکەوە، ئەگەر دونیا کتێبی تیانەبوایە، خوێندن و نوسین بونی نەبوایە، چەندە سەخت و زەحمەت بوو!
لە دڵەوە، بە فراوانی هەموو ئاسمان و زەوی سوپاسگوزاربە ئەگەر نیعمەتی نوسین و خوێندنەوەت پێبەخشراوە!

Comments
Post a Comment