ئەگەر تەنانەت خۆت سارانشین بیت، بەڵام تەنها خەیاڵ بکەی بۆ دیمەنەکانی بەهەشت، بۆ ماوەیەکی زۆر کورتیش بێ، ئیتر تەواو دڵنیا دەبیەوە کە پێویستە هەموو شتێک بکەیە قوربانی تەنها گولێکی بەهەشت، باخچەیەکی زۆر بچوکی ئەوێ، تاوەکو نشینگە و ماڵی هەمیشەییت سەر سەوز بێ!
بەهەشتەکان، سدرة المنتهی، فیردەوس، عەدن، مەئوا، ئەو ناوانەی، ئەو سامانانەی زۆرێک لە خەڵکی لە مامەڵەیەکی زۆر نەزانانەدا، دایان بە ئاودا، بە نرخێکی زۆر کەم هەرزان فرۆشییان کردن!

Comments
Post a Comment