قالَ الحسنُ البصري [رحمهُ الله]: مَا شَيْء أقرّ لعين الْمُؤمن من أَن يَرَى حَبِيبَهُ فِي طَاعَةِ اللَّهِ.
حسن البصري بەڕەحمەت بێت فەرموویەتی: هیچ شتێک دڵی ئیماندار خۆشناکات هێندەی بینینی خۆشەویستێکی و ئازیزێکی کە خەریکی تاعەتی خوابێت.
أَخْرَجَهُ ابنُ الْمُبَارَك في كِتَاب الْبِرِّ وَالصّلة
هەستێکی چەند تایبەتە کە دەبینی ئەوانەی خۆشت دەوێن، لە دڵ و دەروونی خۆت پلە و پایەی تایبەتت بۆ داناون، هاوڕێبازی سەفەری تۆن، چەند خۆشە کە دەبینی ڕوویان لە خوایە، دینداری دەکەن بە زانستەوە، خوڕەوشت و ئەدەبیان بەرزە، چەند جوانە کە دەبینی خۆیان بەو زانستە سەرقاڵ کردووە کە بۆ قیامەت سوودبەخشە بۆیان، نەبوونەتە نێچیری میدیا شەیتانخوازەکانی ئەو سەردەمە، چەند لێیان بێ خەمی؛ بە بینییان، تەنانەت بەناوهێنانی ناویان ئارام دەبیەوە، لە دڵەوە چەند پێت خۆشە ئەوانە شان و شکۆیان هەیە، چ ئاسودەییەکە کە هەست دەکەی ئەوان جێگیرن، لە ژێر هەڕەشەی ڕەشەبایەکان وەستاون، ناجولێن، هەرگیز دەستێک نین لە هاوکێشەی هەڵگێڕانەوەی راستیەکان؛ زۆر لە دڵەوە سوپاسگوزاربە ئەگەر ئەو نیعمەتەت پێبەخشراوە!

Comments
Post a Comment