هەموو دەستکەوتێک، کە زۆر ماندووبووی لە پێناوی، هەموو سەرکەوتنێک، جوانییەک، کە پێی گەیشتووی ئەگەری لەدەستدانی هەیە!
هەموو هاوڕێیەکی نزیکت، مامۆستایەکی ژیانت، ئەگەری دووربوون و جیاوبوونەوە و دابڕانی هەیە!
هەموو خوڕەوشتێکی جوان، ئاکارێکی باش، ئەگەری کاڵ بوونەوە و نەمانی هەیە!
هەموو ئومێدێک، خەونێک، ئەگەری کوژانەوە و نەمانی هەیە!
هەموو کارێکی باش، ئەگەری کەم بوونەوە و ساردبوونەوەی هەیە!
لە دوای لەش ساغی، ئەگەری نەخۆشی و ئازار لە ڕێگایە!
لە دوای ڕووناکی، ئەگەری هاتنەوەی تاریکی هەیە، دونیا دووبارە بکاتە دۆزەخ!
لە دونیایەک دەژین، مەترسی لەناوچوون زۆر نزیکە، هیچ شتێک لە بارێکی سەلامەت نیە و مەترسی لەسەرە!
یا ئیلاهی، هیوا و خەونەکانمان، جوانی و خوڕەوشتمان، لەشساغی و مامۆستاکانمان، هەمووی سپاردەی تۆ دەکەین، تۆ خۆت چاودێر و پارێزەریان بە!

Comments
Post a Comment